هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی ڕێکخراوی گەشەپێدان داوای دەستبەجێی کردنەوەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ده‌كات

ئەنجومەنی ڕێکخراوی گەشەپێدان داوای دەستبەجێی کردنەوەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ده‌كات
ئەنجومەنی ڕێکخراوی گەشەپێدان داوای دەستبەجێی کردنەوەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ده‌كات

2021-01-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدان کۆبونەوەی وەرزی خۆی لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدا ، داوای دەستبەجێی کردنەوەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن دەکەین، لەگەڵ دابینکردنی موچەی تەواوەتی مامۆستایان.


ئەمڕۆ هەینی، 2021/1/22ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدان کۆبونەوەی وەرزی خۆی لە هەولێری پایتەخت ئەنجامدا، كه‌تیایدا دەستخۆشی تایبەت کرا لە کار و چالاکییەکانی ڕابردووی سەرجەم لقەکانی ڕێکخراوه‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئەنجومەن،"رەزامەندی درا لەسەر چەند پرۆژەیەکی زانستی و پەروەردەیی و ئیمانی گرنگ کە لە ئاست داخوازی دۆخەکەدا بێت بۆ مانگەکانی زستانە و بەهاری2021.

له‌هه‌مانكاتدا ئەنجومەنی باڵای ڕێکخراوی گەشەپێدان،"جەختی له‌وه‌كرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ هه‌موو ناوه‌نده‌كانی خوێند بكرێنه‌وه‌،و موچەی تەواوەتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی کوردستان دابین بكرێیت لە لایەن حکومەتی هەرێمەوە".