ئەمەریكا بۆماوه‌یه‌ك پێدانی مافی پەنابەریێتی بە عێراقیەكان راده‌گرێت
دیجیتال میدیای سپێده
ئه‌مریكا بۆ ماوه‌یێك مافی په‌نابه‌ریێتی بۆ ئه‌و په‌نابه‌ره عیراقیانه‌ی كه هاوكاری سوپای ئه‌مریكایان كردووه ڕاده‌گرییت
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: پاشه ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ولێیك هه‌یه بۆ دزینی فایلی په‌نابه‌ران له‌ڕێگه‌ی ئینته‌رنیته‌وه بۆ ماوەی 90 ڕۆژ پڕۆگرامی پەسەندکردنی مافی پەنابەرێتی بۆ ئەو عێراقییانەی هاوکاری سوپای وڵاتەکەیان کردووە رادەگرێت.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدایه كه بەرنامەی تایبەتی پەنابەرانی عێراقی لە ماوەی سەرۆکایەتی جۆرج دەبلیو بۆش دامەزرا، بۆ پاداشتی ئەو عێراقانەی لە کاتی شەڕدا هاوكاری سوپای ئەمەریکایان كردووه، له‌بره ئه‌وه‌ی له‌كاتی جه‌نگدا هەڕەشە لەسەر ژیانیان هەبووە، لە ماوەی ساڵانی رابردووش‌دا، به‌شێكی زۆر له‌په‌نابه‌رانی عیراقی لە ڕێگەی ئەو پڕۆگرامەوە مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرتووه.