هەواڵی کوردستان ئێستا

فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆجارێكی تر مووشه‌كباران كرا

فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆجارێكی تر مووشه‌كباران كرا
فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆجارێكی تر مووشه‌كباران كرا

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌


ئه‌مڕۆ دووباره‌ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا به‌ موشه‌كی كاتیۆشای بۆردومان كرا و میدیا عێراقییەكان بڵاویانكردەوە لەلایەن سیستمی دژەموشەكی هێزەكانی ئەمریكاوە پوچه‌ڵكراونه‌ته‌وه‌

ئەمڕۆ شەممە 23/1/2021 به‌ موشه‌كی كاتشۆه‌ هیرش كراوه‌ته‌ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه ‌، بەپێی شایەتحاڵان هێرشه‌كه‌به‌چوار مووشه‌كی كاتیۆشا بووه‌ و دەوروبەری فڕۆكەخانەكەی گرتووەتەوە و یەكێك لە موشەكەكانیش لە ناوچەیەكی دانیشتوان نشین كەوتووەتەوە ، لەلایەن سیستمی دژەموشەكی هێزەكانی ئەمریكاوە بەرپەرچدراوه‌ته‌وه‌ بەبێ ئەوەی هیچ زیانێكی گیانی هەبووبێت.

بنكەی ڤیكتریی هێزەكانی ئەمریكا كۆتایی ساڵی ڕابردوو سیستمێكی بەرگری ئاسمانی جێگیركرد، هاوكات لەگەڵ ڕێوشوێنە ئەمنییە توندەكانی دەوروبەری ناوچەی سەوز و فڕۆكەخانە، ئەمەش لە ترسی ئەگەری هێرشی تۆڵەسەندنەوەی گروپە چەكدارییەكانی نزیك لە ئێران و ئەنجامدانی هێرش بەهۆی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر كوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران لە میانەی هێرشێكی هێزەكانی ئەمریكادا.