هەواڵی کوردستان ئێستا

وه‌زیری كوچ و كوچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی كه‌مپی شێخان ده‌كات

وه‌زیری كوچ و كوچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی كه‌مپی شێخان ده‌كات
وه‌زیری كوچ و كوچبه‌رانی عێراق سه‌ردانی كه‌مپی شێخان ده‌كات

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌ران سه‌ردانى قه‌زاى شێخانى كردو كه‌مپه‌كانى ئاواره‌كانى شنگالى به‌سه‌ر كرده‌وه‌و رایگه‌یاند: رێككه‌وتنى نێوان هه‌ولێرو به‌غدا له‌ئێستادا له‌بوارى حێبه‌جێكردندایه‌.

ئیڤان فائق وه‌زیرى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق سه‌ردانى كه‌مپه‌كانى قه‌زاى شێخان كرد و رایگه‌یاند: له‌ ئێستادا له‌گه‌ل ئیداره‌ى قه‌زاى شنگال و ڕێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له‌سه‌ر هێڵین تاكو ئه‌منیه‌تیان بۆ بگه‌ڕێنینه‌وه‌ و بیان گه‌ڕێنینه‌وه‌ شوێنه‌كانى خۆیان

له‌ كه‌مپی قه‌زاى شێخان ژماره‌یه‌كى زۆر له‌ ئاواره‌كانى قه‌زاى شنگال نیشته‌جێن، داواى گه‌ڕانه‌وه‌یان ده‌كه‌ن بۆ زێدى خۆیان،