هەواڵی کوردستان ئێستا

سوپای عێراق وردەکاری لەبارەی ھێرشەكه‌ی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکردەوە

سوپای عێراق وردەکاری لەبارەی ھێرشەكه‌ی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکردەوە
سوپای عێراق وردەکاری لەبارەی ھێرشەكه‌ی سەر فڕۆکەخانەی بەغدا بڵاوکردەوە

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

سوپای عێراق رایگەیاند، ئەو ھێرشە مووشەکییەی کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، تەنھا زیانی ماددەیی لێکەوتووەتەوە.

لەمبارەیەوە شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا وردەکاری لەبارەی ئەو ھێرشە مووشەکییە بڵاوکردەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە کرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و ھاتووە:

"بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، سێ مووشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون کە دوو لەو مووشەکانە لە نزیک فڕۆکەخانەکە کەوتوونەتەخوارەوە".

بەپێی راگەیەنراوەکە، مووشەکەکەی دیکە لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتووەتەخوارەوە کە جگە لە زیانی ماددەیی، زیانی گیانیی لێنەکەوتووەتەوە.

پێشتر میدیاکانی عێراق بڵاویانکردبوویەوە کە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار مووشەکی کاتیۆشا ئاراستەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کراون کە یەکێک لە مووشەکەکان لە ماڵێکدا لە ناوچەی جیھاد کەوتووەتەخوارەوە.

تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ھێرشەکە رانەگەیاندووە.