هەواڵی کوردستان ئێستا

نزیکەی 200 پاسەوانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن تووشی کۆرۆنا بوون

نزیکەی 200 پاسەوانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن تووشی کۆرۆنا بوون
نزیکەی 200 پاسەوانی بەشدار لە ڕێوڕەسمی سوێندخواردنی بایدن تووشی کۆرۆنا بوون

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتال میدیای سپێده‌

پشکنینی کۆرۆنای نزیکەی 200 پاسەوانی بەشدار لە مەراسیمی سوێند خواردنەکەی جۆ بایدن، پۆزەتیڤ دەرچوو.

رۆژی چوارشەممە و لە کاتی هاتنە سەر دەسەڵاتی 46مین سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن نزیکەی 26 هەزار پاسەوان ئاسایشی واشنتۆن-یان پاراست.

بەگوێرەی هەواڵێکی "واڵ ستریت جۆرناڵ" کە پشتی بە لێدوانی چەند بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا بەستووە، نزیکەی 200 لەو پاسەوانانەی ئەو رۆژە لە ئەرکدابوون، تووشی کۆرۆنا بوون.

ئەو بەرپرسانە گومان دەکەن، هۆکاری توشبوونی ئەو ژمارە زۆرەی سەرباز بگەڕێتەوە بۆ ئەوەی لەو شوێنانە لە ئەرکدابوون، مەرجەکانی خاوێنی و دوورەپەرێزی کۆمەڵایەتی تیایاندا لەبەرچاو نەگیراوە و دواتریش پەتاکە لە ناویاندا بڵاوبووەتەوە.

جێی وەبیرهێنانەوەیە بۆ پاراستنی ئاسایشی رێوڕەسمی سوێندخواردنەکەی جۆ بایدن هەزاران پاسەوان لە دەرەوەی واشنتۆن-ەوە هاتبوون بۆ ئەو شارە و بەهۆی زۆری ژمارەکەشیانەوە شەوان لە ناو گەراج و راڕەوەکانی کۆنگرێس لەسەر زەوی دەخەوتن.

بڵاوبوونەوەی وێنەی ئەو سەربازانە لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان، کاردانەوەیەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.