هەواڵی کوردستان ئێستا

فەرمانبەری بەنداوەكان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن

فەرمانبەری بەنداوەكان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن
فەرمانبەری بەنداوەكان، نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان لە نامەیەكدا كە ئاڕاستەی دەسەڵاتدارانی عێراق و هەرێمیان كردوە، داوای خەرجكردنی موچەكانیان دەكەن كە بەقسەی خۆیان 120 رۆژە هیچ موچەیەكیان وەرنەگرتوە.

نوێنەرانی فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێم نامەكەیان ئاڕاستەی هەریەكە لە سەرۆك كۆمار وسەرۆكی پەرلەمان و سەرۆك وەزیران و وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، و سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان و جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوە ئاوییەكانی هەرێم كردوە.

ئەو فەرمانبەرانە لە نامەكەیاندا ئاماژە بەوە دەكەن كە ماوەی ١٢٠ سەدو بیست رۆژە هیچ موچەیەكیان وەرنەگرتوە.

ئەوەشیان خستۆتەڕوو، كە ژمارەی فەرمانبەرانی بەنداوەكان لە هەرێمی كوردستان بە بەنداوی دهۆك و ناوەندی بەڕێوەبەرایەتی گشتیشەوە تەنها ٤٠٠ فەرمانبەرن و كۆی موچەی مانگانەیان كەمترە لە ٣٧٠ ملیۆن دینار.