هەواڵی کوردستان ئێستا

كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بڵاكرده‌وه‌

كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بڵاكرده‌وه‌
كه‌شناسى هه‌رێمى كوردستان، پێشبینییه‌كانى كه‌شوهه‌واى بڵاكرده‌وه‌

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى کەشناسی و بومه‌له‌رزه‌زانى ھەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و نیمچەهەور دەبێت و سبەى ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک پەڵەهەور و پلەکانی گەرماش رۆژ بە رۆژ بەرزدەبنەوە.

كه‌شناسى هه‌رێم ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، ساردترین ناوچەی هەرێمى کوردستان لە چەند رۆژی رابردوودا بریتی بووە لە حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر کە پلەی گەرمی -١٢ پلەی سەدی تۆمارکراوە.

ھاوکات، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١١ پلە و نزمترین سفر پلە دەبێت، لە سلێمانی حەوت بە چوار پلە ژێر سفر دەبێت و دھۆک ٩ بە دوو پلە ژێر سفر دەبێت و کەرکوک ١٤ بە سفر پلە دەبێت.

سبەی، لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ١٣ پلە و نزمترین یەك پلە دەبێت، لە سلێمانی ٩ بە دوو پلە ژێر، دھۆک ١٠ بە سفر پلە دەبێت، لە کەرکوکیش ١٥ بە دوو پلە دەبێت.