هەواڵی کوردستان ئێستا

دهۆك؛ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە

دهۆك؛ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە
دهۆك؛ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە

2021-01-23 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- بەشی هەواڵ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك ڕایدەگەیەنێت ، بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی بار هەڵگر لەسەر ڕێگای سەرەكی زاخۆ دهۆك هاووڵاتیەك برینداربوو. ئازاد تەها ، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی دهۆك لە ڕاگەینراوێكدا بڵاویكردەوە، پاش نیوەڕی ئەمڕۆ شەممە 23-1-2021 ڕووداوێكی پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لەسەر ڕێگای سەرەكی دهۆك بۆ زاخۆ لە نزیك تونێلی گەلی زاخۆ ڕوویدا . ڕاشیگەیاندووە، بەهۆی ڕووداوەكەوە هاووڵاتیەك برینداربووە و زیانێكی زۆریش بەر هەردوو ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە .

The post دهۆك؛ڕووداوێكی هاتووچۆ قوربانی لێكەوتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.