غازى عهلى: پێوهرهكانى ئاو كوالێتيان خراپ بووهو پارهیهكى زۆر دهخوێنێتهوه
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆکی لیژنەی سکاڵا و چاودێری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاند: لە ماوەی هەشت مانگدا بەهۆی خراپی پێوەرەکانەوە، ١٠ هەزار کەس سەردانی فەرمانگەی ئاو و شارەوانیان لەناو سەنتەری شاری هەولێر کردووە.
غازی عەلی له لێدوانێكدا به دیجیتاڵ میدیاى سپێدهى راگهیاند، زۆرێک لە پێوەرەکانی ئاوی ماڵان کواڵیتیان خراپ و بەسەرچوون، لەگەڵ ئەوەشدا، نرخیشیان گرانە.
ئاماژهى بهوهشكردووه، بەپێی بۆچوونی ئەو کەسانەی ئەندازیاری ئەو بوارەن، لەبەر خراپی ئامێرەکان، ناتوانرێت پشت بە خوێندنەوەکانیان ببەسترێت.
سەرۆکی لیژنەی سکاڵا و چاودێری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئهوهشى وت، بەپێی بەدواداچوونی لیژنەکەیان، ماوەی کارکردنی ئەو پێوەرانەی کە بۆ ماڵەکان بەستراوە پێنج بۆ حەوت ساڵە.
راشیگهیاند، لە ساڵی ٢٠١٥دا ئەو پێوەرانە بەستراون، بۆیە ئێستا شەش ساڵ بەسەر کارکردنیاندا تێپەڕێوە و بەسەرچوون و کوالیتیان خراپ بووە و پارەیەکی زۆر دەخوێننەوە.
غازی عەلی ئەوەشی خستەڕوو، پێوەرەکان دوو گرفتی سەرەکییان هەیە، یەکەم هاوردەکردنی کەلوپەل و ئامێری خراپ بۆ ناو هەرێم، دووەمیش گرانی ئەو نرخەی بۆ هاوڵاتیان دانراوە.
راشیگەیاند، لە ماوەی هەشت مانگدا ١٠ هەزار کەس سەردانی فەرمانگەی ئاو و شارەوانیان لەناو سەنتەری شاری هەولێر کردووە بەهۆی خراپی پێوەرەکانەوە بە جۆرێك هەندێك ماڵ بۆ ساڵێك و شەش مانگ ٣٦٢ هەزاری خوێندووەتەوە، بەڵام بۆ کۆمەڵێکی تر لەماوەی سێ مانگدا زیاتر لە ٤٠٠ هەزاری خوێندۆتەوە.
سەرۆکی لیژنەی سکاڵا و چاودێری لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر وتیشى، لە کەناڵەکان بانگەشەی ئەوە دەکەن ئاو بەهەدەرنەدرێت، بەڵام حکومەت حەوت ساڵە گرفتی دابەشکردنی موچەی هەیە و هاوڵاتیان لە رێگەی فەرمانگەکانەوە ناچاردەکرێن پارەی ئاو و کارەبا و باج بدەن.