قوباد تاڵەبانی: كۆرۆنام تێپەڕاند
خەڵك – بەشی هەواڵ جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، دوای ئەنجامدانی پشكنین دەركەوت كە كۆرۆنای تێپەڕاندووە و چاك بووەتەوە. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم لە جریوەیەكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی:”سڵاو ئازیزان، پاش پشكنینم ئەمڕۆ دەركەوت كە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا نیم”. ئاماژەی بەوەش داوە:”لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەكەم كە هەواڵیان پرسیوم و هیوای زوو چاك بوونەوەیان بۆ دەخواستم”. قوباد تاڵەبانی ئەوەشی خستووەتەڕوو:”جارێكیتر تكا دەكەم پابەند بن بە ڕێنماییە تەندروستییەكان و خۆتان و ئازیزانتان لەم ڤایرۆسە بپارێزن”. سڵاو ئازیزان، پاش پشکنینم ئەمرۆ دەرکەوت کە چیتر هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنا نیم. لێرەوە سوپاسی هەموو ئەو خۆشەویستانە دەکەم کە هەواڵیان […]
The post قوباد تاڵەبانی: كۆرۆنام تێپەڕاند appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.