بە نوێنەرایەتی سەرۆک بارزانی هێمن هەورامی بەشداری لە پرسەی خوالێخۆشبێت شێخ عەتا شێخ حەسەن کرد
2020-02-06 00:00:00 - سەرچاوە: kdp
سلێمانی-KDP.info-پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ٦/۲/۲۰۲۰ هێمن هەورامی ئەندامی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان بە نوێنەرایەتی سەرۆک مسعود بارزانی بەشداری کرد لە پرسەی خوالێخۆشبێت شێخ عەتا شێخ حەسەن ووتەبێژی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان لە سلێمانی و هەڵەبجە۰
لە پرسەکەدا هێمن هەورامی پرسەو سەرەخۆشی جەنابی سەرۆک بارزانی گەیاندە بنەماڵەو کەسوکار و هەڤاڵانی پارتی لەو سنوورە و ڕایگەیاند: خەمبارین بە لەدەست دانی کادیری پێشەکەوتوو دڵسۆزی پارتیمان۰وە لەدەستدانی کاک شێخ عەتا شێخ حەسەن کۆستێکی گەورەیە بۆ پارتی و هاوکات هیوای خواست خوای گەورە ڕوحی خوالێخۆشبێت بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئارامیش بە بنەماڵە و کەسوکار و هەڤاڵانی ببەخشێت.