بێستوون خەلەکانی: یەکێک لە مەبەستەکانی هەرەشەی تورکیا بۆ شەنگال سەرهەڵدانەوەی داعشە لەناوچەکە
چاودێری سیاسی بێستوون خەلەکانی دەڵێت "تورکیا کێشەی ناوخۆی هەیە، لەئەمەریکا و ئەوروپا و ناتۆ دابڕاوە، لەگەڵ وڵاتانی دراوسێی لەگەڵ ێۆنان کێشەی هەیە، لەلیبیا گەشیتۆتە دۆخێک چارەسەری کێشەکانی بۆ ناکرێت".
هەروەها دەڵێت "بۆیە ئەو هێزە زۆرەی هەیەتی بگەڕێتەوە ناو تورکیا کێشەی گەورەی بۆ دروست دەبێت".
لەگفتووگۆکەی بەڕێز خەلەکانی بۆ دەنگی ئەمەریکا لەگەڵ وریا کاڵێ دەشڵێت "یەکێک لەو کێشانەی تورکیا لەگەڵ عێراقە، ئێستا کە بەریوەرایەتی جۆو بایدن هاتووە و دەستبەکاربێت و بچێتە قوڵایی پرسەکانەوە، لەوانەیە ڕێگری لەتورکیا بکات، بۆیە تورکیا دەیەوێت پێشئەوە کۆمەڵێک ڕێککەوتن لەگەڵ عێراقدا بکات، لەم ڕۆژانەدا سەردانی وەزیری بەرگری عێراق بۆ تورکیا و سەردانی وەزیری بەرگری تورکیا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بۆ ئەو مەبەستە بووە".
هەروەها دەڵێت "تورکیا لەناوچەی موسڵ بەرژەوەندی هەیە، لەوانە پشتگیری پاشماوەی داعش کە لەئەمڕۆدا چالاکیان هەیە، پرسی ولایەتی موسڵ و ناوچەی کەرکوک کە تورکیا دەیەوێت ببێتە ناوچەیەکی فیدراڵی بۆ تورکومانەکان و فشار خستنە سەر کوردستانی ڕاۆژئاوا و کوردستانی باشوور".
زانیاری زیاتر لە درێژەی ووتوێژەکەدایە.