هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. بەڕێوەبەری کۆمپانیای کی کارد بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا

عێراق.. بەڕێوەبەری کۆمپانیای کی کارد بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا
عێراق.. بەڕێوەبەری کۆمپانیای کی کارد بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزادرا

2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دادگای بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی لە عێراق، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای کی کارد، بەھا عەبد حوسێن عەبد ھادی دەرکرد.

سەرچاوەیەکی دادوەریی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق رایگەیاندووە کە پشت بە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی لیژنەی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی، دادگای ناوەندی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی بەپێی ماددەی ٣١٠ لە یاسای سزاکانی عێراق، سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بۆ بەڕێوەبەری کۆمپانیای کی کارد، بەھا عەبد حوسێن عەبد ھادی دەرکردووە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەو تۆمەتە نەدا کە بەڕێوەبەری کۆمپانیای کی کارد، بەھا عەبد حوسێن عەبد بە چوار ساڵ زیندانیکردن لەسەری سزادراوە.

کۆمپـانیای (کی کارد) لە کەرتی تایبەت و گشتیی بە تێکەڵاوی لە ساڵی ٢٠٠٧دا لە عێراق دامەزاروە کە سیستەمی حەواڵەکردنی دارایی بە ئەلکترۆنیی کردووە و بانکی رافیدێن لە عێراق سەرپـەرشتی دەکات کە ئەوەش یەکەمجارە ئەو سیستمە لە عێراق بۆ پـیدانی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران و خانەنشینان و حەواڵەکردنی دارایی پەیڕەدەکرێت.

سەرچاوەکە گوتیشی: "ھەروەھا دادگای ناوەندی تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی، سزای دارایی بە ١٠ ملیۆن دینار بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل بۆ بەڕێوەبەری پێشووی دەستەی خانەنشینی نیشتمانیی، ئەحمەد عەبدولجەلیل دەرکردووە".