هه‌ولێر..به‌هۆی سۆپای غازه‌وه دوو ئافرەت و سێ منداڵ سوتان
2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
بەرگری شارستانی هەولێر ڕایگەیاندوە: بەهۆی ڕووداوێكی ئاگركەوتنەوە لە كەمپی دارەشەكرانی سەربەهەولێر دوو ئافرەت و سێ منداڵ سوتان.
لە ڕاگەیەنراوێكیدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی هه‌ولێر، ئاماژەیداوەبە كەوتنەوەی ئاگرێك كە، به‌یانی ئه‌مڕۆ ئاگرەكه له كه‌مپى داره‌شه‌كران له هه‌ولێر ڕووىداوە، ئاگرەكە به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى غاز له سۆپاوه بوو.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه، دوو ئافره‌ت و سێ منداڵ سووتان، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و له‌ژێر چاودێریدان.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە به‌هۆى ئاگره‌كه‌وه، دوو ئافره‌ت و سێ منداڵ سووتان، ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ن و له‌ژێر چاودێریدان.
بۆ مەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتیان به‌رگریی شارستانیی هه‌ولێر شێوازی بەکارهێنانی سۆپای غازى له چه‌ند خاڵێكدا بڵاو كردووه‌ته‌وه:
1. نابێت بتڵی غاز لە ژوورەوە بێت
2. نابێت کارەبا و غاز بەیەکەوە بەکار بهێنرێن
3. نابێت سۆندە و سەری مونەزەمی عادی بەکار بێت
4. نابێت نزیک پەردە بێت
5. دەبێت بەردەوام هەواگۆڕکێ لە شوێنەکە هەبێت
6. ئەگەر بۆنی غازت کرد، هیچ شتێک بەکار مەهێنە، تەنیا دەرگا و پەنجەرە بکەره‌وە