هەواڵی کوردستان ئێستا

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەڤیڤ پەسەند دەکات

میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەڤیڤ پەسەند دەکات
میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب کردنەوەی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە تەل ئەڤیڤ پەسەند دەکات

2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا

میدیای دەوڵەتی میرنشینە یەکگرتووەکانی عەرەب (ئیمارات) ڕادەگەیەنێت کابینەی حکومەت دامەزراندنی باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی لە شاری تەل ئەڤیڤی ئیسرائیل پەسەند کردووە.

ئیمارات و ئیرائیل لە مانگی هەشتی ڕابوردوو ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، ئەو ڕێککەوتنە بەشێوەیەکی زۆر بەهۆی مەترسییە هاوبەشەکانیان لە ئێران ئەنجام درا.

لەو کاتەوە بەحرەین، سودان و مەغربیش ڕێککەوتنی هاوشێوەیان لەگەڵ ئیسرائیل مۆرکرد و ئەمانە هەموی بە، پشتیوانی بەڕێوەبەرایەتی دانۆڵد ترامپ سەرۆکی پێشوی ئەمەریکا ئەنجام دران.

هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ وردەکارییەکی زیاتر لەسەر کردنەوەی باڵیۆزخانەی ئیمارات لە ئیسرائیل بڵاونەکراوەتەوە.

حکومەتی ئیسرائیل ئورشەلیم بە پایتەختی خۆی دەزانێت، هەرچەندە لەلایەن زۆربەی وڵاتانی کۆمەڵگای نێونەتەوەییەوە دانیپێدا نەنراوە. فەلەستینییەکان دەڵێن ڕۆژهەڵاتی ئورشەلیم دەبێت پایتەختی دەوڵەتی فەلەستین بێت لە داهاتوودا. زۆربەی وڵاتانی جیهان باڵیۆزخانەکانیان لە ئیسرائیل لە تەل ئەڤیڤە.