عەبادی: بارودۆخی سیاسی عێراق لە مەترسیدارترین قۆناغیدایە
2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
سەرۆكی ئیئتیلافی نەسر دەڵێت: بارودۆخی سیاسی عێراق لە مەترسیدارترین قۆناغیدایە و ئەوەش ئەنجامێكی سروشتی ساختەكردنی هەڵبژاردنەكانی پێشوە.
حەیدەر عەبادی لە گفتوگۆیەكی رۆژنامەوانیدا رایگهیاندووه: بارودۆخی سیاسی لە عێراق لە مەترسیدارترین قۆناغیدایە، ئەوەش بەهۆی قەیران و روخانەكان و كێشمەكێشی ئیرادە و بەرژەوەندییە جیاوازەكان و ئەجێندای هێزە سیاسیەكانە.
ئاماژهى بهوهشكردووه: شكستهێنان لە دەرچونێكی پارێزراو و شەرعی لە قۆناغی گواستنەوە بۆ قۆناغی داهاتوو سیستمی سیاسی بە گشتی دەخاتە مەترسیەوە، ئەوەش ئەركی سەرجەم هێزەكانە.
سەرۆكی ئیئتلافی دەوڵەتی یاسا پێشی وایە: هۆكاری هەموو ئەوەش ئەنجامدانی ساختەكاریە لە هەڵبژاردنەكانی ساڵی 2018 .