ئێران گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه
2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ئێران گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عێراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌و یه‌كشه‌ممه‌ش چوار گه‌شت له نێوان نه‌جه‌ف و تاران و مه‌شھه‌د بۆ ھاتن و چوون رێكخراون.
ئاژانسه‌كانی ھه‌واڵی ئێران بڵاویانكرده‌وه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئێران یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی عێراق ده‌یگرێته‌وه بۆ راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانی نێوانیان له‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی جۆری نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ڵام له‌مڕۆوه ئێران گه‌شته ئاسمانییه‌كانی له‌گه‌ڵ عیراق ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
ھاوكات میدیاكانی عیراق ئاشكرایان كردووه، رۆژی یه‌كشه‌ممه گه‌شته‌كان ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌و چوار گه‌شت له نێوان نه‌جه‌ف و تاران و مه‌شھه‌د بۆ ھاتن و چوون رێكخراون.