هەواڵی کوردستان ئێستا

تەندروستی سلێمانی؛ تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان ماون

تەندروستی سلێمانی؛ تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان ماون
تەندروستی سلێمانی؛ تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان ماون

2021-01-24 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

  بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت ، لە ئێستادا تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لە نێو نەخۆشخانەكانی تایبەت بە كۆرۆنا ماوەتەوە و 22 لەو نەخۆشانەش لە ژێر ئامێری ئۆكسنجین-دان. بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماری ئەمڕۆ یەكشەممە 24-1-2021 تایبەت بە توشبووانی كۆرۆنای بڵاوكردەوە، كە 3 توشبووی نوێ داخڵی نەخۆشخانەكان بوون و 2 نەخۆشیش تەواوی چاكبوونەتەوە . باسلەوەشكراوە، كە 10 لەو نەخۆشانە لە ژێر چاودێری چڕدان و 5 ی دیكەش لە ژێر ئامێری (CPAP) دان و هیچ حاڵەتێكی مردن تۆمارنەكراوە .

The post تەندروستی سلێمانی؛ تەنها 27 توشبووی كۆرۆنا لەنەخۆشخانەكان ماون appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.