قوباد تاڵه‌بانى سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات
دیجیتال میدیای سپێده
دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیرى دارایى بۆ مه‌به‌ستى جێگیركردنى به‌شى هه‌رێم له‌بودجه‌ى گشتى ساڵى 2021ى عێراق، سه‌ردانى به‌غدایان كردوه وله‌گه‌ڵ لیژنه‌ى دارایى په‌رله‌مانیش كۆبوونه‌ته‌وه.
د. جه‌مال كوچه‌ر، ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق وسه‌رۆكى كۆتلهى یه‌كگرتوو بۆ سپێده رایگه‌یاند: شاندى هه‌رێم هیچ شتێكى نوێى پێ نه‌بووه وته‌نها هه‌ندێك رونكردنه‌وه‌یان داوه، له‌باره‌ى راده‌ستكردنى نه‌وت بهكۆمپانیایى سۆمۆ، كۆچه‌ر رایگه‌یاند: شاندى هه‌رێم ئاماده‌یى خۆیان نیشان داوه ئه‌وه‌ى له‌یاساكه‌دا هاتووه پێوه‌ى پابه‌ند بێت، كهرادهستكردنى 250 هه‌زار به‌رمیلى نه‌وت له‌خۆ ده‌گرێت.
گوتیشى: نهههرێم له‌توانایدایه وئاماده‌ش نیه، هه‌موو داهاته‌كه‌ى راده‌ستى به‌غدا بكات، ئاشكرایكرد: به‌شى هه‌رێم ئه‌وه‌ى له‌پرۆژه یاسای 2021 دا جێگیركراوه، زه‌حمه‌ته وه‌ك خۆى په‌سه‌ند بكرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌مرۆ قوباد تاڵه‌بانى جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم وسه‌رۆكى شاندى دانوستانكار، سه‌ردانى به‌غدا ده‌كات وسه‌رپه‌رشتى كۆبوونه‌وه‌كانى شانده‌كه‌ى هه‌رێم وفراكسیۆنه كوردییه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات.