كاره‌باى سلێمانى: دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى كاره‌با لە پارێزگاكه جێبه‌جێ ده‌كرێن
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كاره‌باى سلێمانى رایگەیاند، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی هەرێم بڕیاریداوە كە به بڕى زیاتر له ٤٢ ملیار دینار دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى كاره‌با لە پارێزگای سلێمانی جێبه‌جێ بکرێن.
لە راگەیەندراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى بڵاویكردەوە، له چوارچێوه‌ى گرنگیپێدان و جێبه‌جێكردنى پرۆژه ستراتیژییه‌كانى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له پارێزگاى سلێمانى، ٢١ی ئەم مانگە سه‌رۆكایه‌تى دیوانى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ره‌زامه‌ندى نیشانداوە له‌سه‌ر خه‌رجكردنى بڕى ٤٤ ملیار و ٥٣٤ ملیۆن و ٣٧٧ هه‌زار دینار، له داهاتى گشتى كاره‌با بۆ دوو پرۆژه‌ى ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با له سنورى پارێزگاى سلێمانى.
ئاماژەی بەوەشكردووە، پرۆژه‌كان بریتین له هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ته‌وژم به‌رزی ١٣٢ KVA DC تانجه‌رۆ- سه‌یدسادق کە ٥٥ كیلۆمه‌تره و سوودێكى زۆرى بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌كانى سه‌یدسادق و هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید و پێنجوێن دەبێت.
كاره‌باى سلێمانى ئه‌وه‌شى خستۆته‌ڕوو، له‌گه‌ڵ هێڵى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى ١٣٢ KVA DC بازیان - رانیه كه درێژییه‌كه‌ى ١٠٥ كیلۆمه‌تره و سودێكى زۆرى ده‌بێت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى توناى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با بۆ ناوچه‌ى پشده‌ر و بیتوێن.
راشیگەیاندووە، ئەم دوو پرۆژەیە سودێكی زۆری دەبیت لەبارەی كه‌مكردنه‌وه‌ى بارزۆری سه‌ر تۆڕه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى سنوره‌كه.