به‌رپرسێكی كورد له به‌غدا به 5 ساڵ زیندانيكردن حكومدرا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
ده‌سته‌ی نه‌زاهه‌ی عیراقی رایگه‌یاند: به تۆمه‌تی به‌هه‌ده‌ردانی 40 ملیۆن دۆلار ، حو‌كمی 5 ساڵ زیندانكردن به‌سه‌ر حه‌مدیه جاف به‌ڕێوه‌به‌ری پێشووی بانكی بازرگانی عێراقی سه‌پێنرا.
ده‌سته‌كه لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، کە دادگای کەرخ تایبەت بە پرسەکانی دەستپاکی بە تۆمەتی زیان گەیاندن بە سامانی گشتی بە ٤٠ ملیۆن دۆلار، سزای پێنج ساڵ زیندانیکردنی بۆ حەمدییە جاف دەرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوەکە، ئەو سزایە بەراییە دەتواندرێت لە رۆژی دەرکردنیدا لە ماوەی یەک مانگدا، لە بەردەم دادگای تێھەڵچوونەوەی فیدراڵ، تانەی لێبدرێت.
هه‌روه‌ك دادگا ئه‌و بانكه‌ی كه سود له‌و هه‌ده‌ردانه بینیوه ناچاركردووه به گه‌ڕاندنه‌وه‌ی 38 ملیۆن دۆلار، كه بڕه پاره‌ی وه‌رگیراوه له‌گه‌ڵ ئه‌و قازانجه‌ی ئه‌م ساڵانه چووه‌ته سه‌رى.
له ئا‌یاری ساڵی 2020 یش دادگای عیراقی له‌سه‌ر دۆسیه‌یه‌كى تر به‌تۆمه‌تی 30 ملیۆن دۆلار، سزاى داوه به كه‌سێك حو‌كمی 7 ساڵ زیندانیكردن به‌سه‌ر حه‌مدیه جاف سه‌پاند.
له 9 حوزه‌یرانی 2011 حه‌مدیه جاف له‌لایه‌ن نوری مالكیه‌وه دیاریكرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری بانكی بازرگانی عێراقی ، كه جاف له لایه‌ن لایه‌نه شیعیه‌كانه‌وه به هه‌ده‌ردان و گه‌نده‌ڵییه‌كی گه‌وره تومه‌تبار ده‌كرێت.