هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمریكا ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

ئەمریكا ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە
ئەمریكا ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردەوە

2019-12-09 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا ئاگادارییەكی بۆ هاووڵاتیانی خۆی لە عێراق جگە لە هەرێمی كوردستان لەبارەی خۆپێشاندانەكانی سبەی سێشەممە بڵاوكردەوە.


ئاگادارییەكەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا بۆ ئەو هاووڵاتیانەی ئەمریكایە كە ئێستە و سبەینێ سێشەممە لە شارەكانی عێراق دەبن جگە لە هەرێمی كوردستان، باڵیۆزخانەكە پێشبینی كردووە سبەی سێشەممە قەبارەی خۆپێشاندانەكان بەرفرەوانتر بن.


باڵیۆزخانەی ئەمریكا هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە سبەی سێشەممە هێزی ئەمنیی زیاتر لە شارە سەرەكییەكانی عێراقدا بڵاو دەكرێنەوە.


ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی دەست لەكار كێشاوەی عێراق سبەی سێشەممەی بە پشوو دانا لە یادی رزگاركردنی چەند شارێكی عێراق لە دەست تیرۆریستانی داعش، ئەمەش وا دەكات سبەی هاووڵاتیانی عێراق پشووەكەیان بە هەل بزانن و ڕێژەیەكی زۆرتریان بە بۆنەی ئاهەنگەكانی ئەم یادەوە بچنە خۆپێشاندانەكانەوە.


لەلایەكی تریشەوە ئەمڕۆ قەیس خەزعەلی فەرماندەی میلیشیایەكی توندڕەوی شیعەی عێراقی پێشبینی خۆی بۆ خۆپێشاندانەكانی سبەینێ نووسیوە بەوەی زۆرترین خۆپێشاندەران لە بەغدا دەكوژرێن.


جێی باسە لەوەتەی ئۆكتۆبەری رابردووەوە خۆپێشاندانی بەرفرەوان شارەكانی عێراقی گرتووەتەوە و نزیكەی 500 كەس لەو خۆپێشاندانانەدا كوژراون و زۆر جار دەستی تۆمەت بۆ میلیشیاكان درێژ دەكرێت.