هەواڵی کوردستان ئێستا

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 100 ملیۆن نزیكدەبێتەوە

ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 100 ملیۆن نزیكدەبێتەوە
ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 100 ملیۆن نزیكدەبێتەوە

2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

ژمارەی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا لە 100 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە ،حاڵەتەكانی گیانلەدەستدانیش دوو ملیۆن تێدەپەڕێنن. بەپێی ماڵپەڕی وۆرڵد میتەر ” (worldmeter)، ژمارەی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتە 99 ملیۆن و 520 هەزار و 105 كەس. ئەمەش لەكاتێكدایە كە ژمارەی حاڵەتەكانی گیانلەدەستدان بەهۆی پەتاكەوە، گەیشتە دوو ملیۆن و 134 هەزار كەس. (worldmeter)، ئاماژەی بە 71 ملیۆن و 534 هەزار و 866 حاڵەتی چاكبوونەوەش كردووە لە جیهاندا. ڤایرۆسی كۆرۆنا لە سەرەتاوە لە مانگی كانوونی یەكەمی 2019 لە وڵاتی چینەوە سەریهەڵدا و دواتر بە هەموو جیهاندا بڵاوبۆوە، لە مانگی ئاداری ڕابردووش ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، كۆرۆنای وەك پەتایەكی جیهانی پۆلێن كرد. […]

The post ژمارەی تووشبوانی كۆرۆنا لە 100 ملیۆن نزیكدەبێتەوە appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.