هەواڵی کوردستان ئێستا

دكتۆر عەلی قەرەداغی په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومەتی فەڕەنسا ده‌كات

دكتۆر عەلی قەرەداغی په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومەتی فەڕەنسا ده‌كات
دكتۆر عەلی قەرەداغی په‌یامێك ئاراسته‌ی حكومەتی فەڕەنسا ده‌كات

2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانی زانایانی موسڵمان داوا لە حكومەتی فەرەنسا دەست هەڵبگرێ‌ لە دەستوەردان و تایبەتمەندیی ئیسلام.

پڕۆفیسۆر د.عەلی قەرەداغی له‌ په‌یامێكدا بڵاویكردۆته‌وه‌، داوا لە حكومەتی فەرەنسا دەكەم دەست هەڵبگرێ‌ لە دەستوەردان و تایبەتمەندیی ئیسلام، وە هەڵسوكەوتكردن لەگەڵیدا بە هەمانشێوە كە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاینەكانی تردا دەكات.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، مەعلومە كە ئیسلام داوا لە هەموو شوێنكەوتووانی دەكات پابەندبن بەو گرێبەست و بەڵێننامانەوە كە پابەندن پێیانەوە، ئیسلام بەپەرۆشترین و خەمخۆرترینی ئاینەكانە لەسەر دەستەبەركردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە، بە مەرجێ‌ بنەما نەگۆڕەكانی پارێزراوبن، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ) البقرة : (208)، كاتێ‌ ئیسلام فەرمانڕەوایی زۆربەی وڵاتانی جیهانی كردووە ئاینی خۆی بە زەبری هێز یان بە شمشێر نەسەپاندووە بەسەر هیچ كەسێكدا، لای كەس شاراوە نیە یەكەمین دەستور لە جیهاندا كە مافی غەیرە موسڵمانانی جێگیر و دەستەبەر كردووە هی موسڵمانانە، ئەویش لە پەیماننانەی مەدینەدا كە (27) ماددەی تایبەتكردووە بە مافی جووەكان و بتپەرستانی شاری مەدینە.

زیاد لەوەش ئیسلام پارێزگاری كردووە لە مافی هەموو غەیرە موسڵمانەكان و لە سەروەت و سامانیان، تەنانەت لەو شتانەش كە لە دیدی ئیسلامەوە شتانی حەرام و قەدەغەكراون، رێگاینەداوە دەستدرێژی بكرێتە سەریان.

ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، دڵسۆزانە داوا لە سەرۆكی فەرەنسا دەكەم لە كاتێكدا كە زۆبەی كاتی تەرخانكردووە بۆ هەڵكوتانە سەر ئیسلام و دەستوەردانە تایبەتمەندییەكانی و سەغڵەتكردنی موسڵمانان، داوای لێدەكەین پابەند بێت بە مافەكانی مرۆڤ و بە ئازادییەكانی مرۆڤەوە، ئەوانەی كە تەنانەت بەهاكانی كۆماریی گەرەنتی پاراستنیانی داوە، داوا دەكەن پاشگەزبێتەوە لەو هەنگاوانەی كە دەبنە هۆی زیاتر پەرتكردن و لەتكردن و دروستكردنی درز لە نێوان گەلی فەرەنسادا، شتێكی روونە ئەو هەنگاوانە هیچ خزمەت ناكەن بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەو بە كەرامەتی مرۆڤ.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان:

فەرەنسا و موسڵمانان...
داوا لە حكومەتی فەرەنسا دەكەم دەست هەڵبگرێ‌ لە دەستوەردان و تایبەتمەندیی ئیسلام، وە هەڵسوكەوتكردن لەگەڵیدا بە هەمانشێوە كە هەڵسوكەوت لەگەڵ ئاینەكانی تردا دەكات.
مەعلومە كە ئیسلام داوا لە هەموو شوێنكەوتووانی دەكات پابەندبن بەو گرێبەست و بەڵێننامانەوە كە پابەندن پێیانەوە، ئیسلام بەپەرۆشترین و خەمخۆرترینی ئاینەكانە لەسەر دەستەبەركردنی ئاشتەوایی كۆمەڵایەتیی و پێكەوەژیانی ئاشتییانە، بە مەرجێ‌ بنەما نەگۆڕەكانی پارێزراوبن، خوای گەورە دەفەرموێ‌: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا ادْخُلُوا فِي السِّلْمِ كَافَّةً وَلَا تَتَّبِعُوا خُطُوَاتِ الشَّيْطَانِ ۚ إِنَّهُ لَكُمْ عَدُوٌّ مُّبِينٌ) البقرة : (208)، كاتێ‌ ئیسلام فەرمانڕەوایی زۆربەی وڵاتانی جیهانی كردووە ئاینی خۆی بە زەبری هێز یان بە شمشێر نەسەپاندووە بەسەر هیچ كەسێكدا، لای كەس شاراوە نیە یەكەمین دەستور لە جیهاندا كە مافی غەیرە موسڵمانانی جێگیر و دەستەبەر كردووە هی موسڵمانانە، ئەویش لە پەیماننانەی مەدینەدا كە (27) ماددەی تایبەتكردووە بە مافی جووەكان و بتپەرستانی شاری مەدینە.
زیاد لەوەش ئیسلام پارێزگاری كردووە لە مافی هەموو غەیرە موسڵمانەكان و لە سەروەت و سامانیان، تەنانەت لەو شتانەش كە لە دیدی ئیسلامەوە شتانی حەرام و قەدەغەكراون، رێگاینەداوە دەستدرێژی بكرێتە سەریان.
دڵسۆزانە داوا لە سەرۆكی فەرەنسا دەكەم لە كاتێكدا كە زۆبەی كاتی تەرخانكردووە بۆ هەڵكوتانە سەر ئیسلام و دەستوەردانە تایبەتمەندییەكانی و سەغڵەتكردنی موسڵمانان، داوای لێدەكەین پابەند بێت بە مافەكانی مرۆڤ و بە ئازادییەكانی مرۆڤەوە، ئەوانەی كە تەنانەت بەهاكانی كۆماریی گەرەنتی پاراستنیانی داوە، داوا دەكەن پاشگەزبێتەوە لەو هەنگاوانەی كە دەبنە هۆی زیاتر پەرتكردن و لەتكردن و دروستكردنی درز لە نێوان گەلی فەرەنسادا، شتێكی روونە ئەو هەنگاوانە هیچ خزمەت ناكەن بە پێكەوەژیانی ئاشتییانەو بە كەرامەتی مرۆڤ.
هەمووان باش دەزانن كە موسڵمانانی فەرەنسا بەشێكی گرنگن لە پێكهاتەی كۆمەڵگای فەرەنسا، لە بواری هەموو چالاكییە جۆراو جۆرەكاندا، رۆڵی بەرچاوی خۆیانیان هەیە لە خزمەتكردن بە دەوڵەت و گەلی فەرەنسا.
داوا لە رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی و لە دەوڵەتە ئیسلامییەكان و رێكخراوە یاسایی و مافپارێزە نێودەوڵەتییەكان دەكەین، داوا لە حكومەتی فەرەنسا بكەن رێز لە تایبەتمەندیی ئیسلام و لە مافی موسڵمانان بگرێ‌، ئەوەش لە سایەی تێكەڵاویی و ئاوێتەبوونی ئەرێنیدا كە لەلایەن هەموولایەكەوە رەزامەندی لەسەر دەراوە.
لە كۆتاییدا داوا لە موسڵمانانی فەرەنساو رابەران و سەنتەرەكانیان دەكەین یەك هەڵوێست و یەك گوفتاربن لە نێوان خۆیاندا، ئەوەش بە مەبەستی پارێزگاریكردن لە بنەما نەگۆڕەكانیان و بەرگریكردن لە مافەكانیان لە رێگای رێكاری یاساییەوە و هاوكاریكردن لەگەڵ رێكخراوە یاساییە خۆماڵییەكان، هەروەها لەگەڵ هەر كەسێكیتردا كە لەگەڵ هەق و دادپەروەریدایە.
بەهەمانشێوە داوایان لێدەكەین بەردەوامبن لە پابەندبوون و دەستگرتن بە بەهاكانی تێكەڵاویی و ئاوێتەبوونی ئەرێنی لەگەڵ تەواوی هاووڵاتیانی فەرەنسادا، بۆ پێكەوەژیانی ئاشتییانە، بۆ رێزگرتن لە مافی ئەوانیتر، بۆئەوەی چاكەو ئاشتەوایی و ئارامیی و ئاشتی باڵبكێشێ‌ بەسەر هەموواندا، تا هەركەس و لایەنێك بەرپرسانە سودمەندبێت لە ئازادییەكان لە چوارچێوەی كۆمەڵگایەكی خەمخۆر بەیەكتر و ئەمین و ئارامدا.

پ. د. عەلی قەرەداغی
ئەمینداری گشتی یەكێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان
سەرۆكی رێكخراوی رابیتەی خێرخوازیی