هەواڵی کوردستان ئێستا

په‌رله‌مانى عێراق، ھەڕەشەی سەندنەوەی متمانە لە وەزیرانی کارەباو نەوت ده‌كات

په‌رله‌مانى عێراق، ھەڕەشەی سەندنەوەی متمانە لە وەزیرانی کارەباو نەوت ده‌كات
په‌رله‌مانى عێراق، ھەڕەشەی سەندنەوەی متمانە لە وەزیرانی کارەباو نەوت ده‌كات

2021-01-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، حەسەن کەعبی رایگەیاند، ئەگەر بەم زووانە رەوشی کارەبا لە عێراق چارەسەر نەکرێت، ئەوا لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری کارەبا، ماجید حەنتوش و وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار دەکەن و متمانەیان لێ دەسەننەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردووەتە کە بەھۆی زۆر خراپبوونی پێدانی کارەبای نیشتمانیی لە بەغدا و سەرجەم پارێزگاکان، حەسەن کەعبی لیژنەی نەوت و وزە و لیژنەی خزمەتگوزارییەکان و ئاوەدانکردنەوە لە ئەنجوومەنی نوێنەران راسپاردوو لەوەی بەپەلە وەزیری کارەبا، ماجید حەنتوش و وەزیری نەوت، ئێحسان عەبدولجەبار بانھگێشت بکەن تا ھۆکارەکانی خراپبوونی پێدانی کارەبا نیشتمانیی لەگەڵ دۆزینەوەی رێگا چارە بۆ قەرەبووکردنەوەی کەمبوونی ھاوردەکردنی غاز لە ئێرانەوە بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا، ھەروەھا دابینکردنی سووتەمەنی پێویست بۆ ئەو وێستگانە لە لایەن وەزارەتی نەوتەوە، بخانەڕوو.

بەپێی راگەیەنراوە حەسەن کەعبی ھەڕەشەی گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیرانی کارەبا و نەوت کردووە و رایگەیاندووە:"ئەگەر بەم زووانە رەوشی کارەبا لە عێراق چارەسەر نەکرێت، ئەوا لێپرسینەوە لەگەڵ وەزیری کارەبا، ماجید حەنتوش و وەزیری نەوت، ئیحسان عەبدولجەبار دەکەین و متمانەیان لێ دەسەننەوە".

عێراق وەک سەرچاوەیەکی سەرەکیی بۆ وەگەرخستنی وێستگەکانی کارەبا پشت بە ھاوردەکردنی غازی ئێران دەبەستێت.

بەم دواییانە ئێران ھەناردەکردنی غازی بۆ عێراق بەرێژەی ٤٠ لەسەدا کەمکردووەتەوە ئەوەیش بەھۆی ئەوەی ئەوەی تا ئێستا عێراق قەرزە کەڵەکەبوونی سەری بە ئێران نەداوەتەوە کە پێنج ملیار دۆلارە.