سەرۆكی ئەمریكا بڕیارنامەی سنوورداركردنی گەشتكردنی بۆ ئەمریكا واژووكرد
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی واژووكرد كهقهدهغهی گه‌شتكردن ده‌خاته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن، به‌ریتانیا، ئێرله‌ندا، به‌ڕازیل وئه‌فریقای باشوور دێنه وڵاته‌كه وهاوڵاتی ئه‌مریكا نیین.
جۆ بایدن سه‌رۆكى ئه‌مریكا بهواژووكردنی بڕیارنامه‌یه‌ك ئه‌و بڕیارنامه‌یه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه كه‌پێشتر سه‌رۆكی پێشووی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ واژووی له‌سه‌ر كردبوو كه‌تایبه‌ت بوو به‌هه‌ڵگرتنی قه‌ده‌غه‌ی گه‌شتكردن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاتانه له‌رۆژی 26ی كانوونی دووه‌م به‌دواوه وئه‌فریقای باشووریشی بۆ لیستی وڵاته‌كان زیادكرد.
له‌و بڕیارنامه‌یه‌دا كهبایدن واژووی كردووه ئاماژه‌ى به‌وه‌كراوه: به‌له‌به‌رچاوگرتنی به‌رده‌وامی بڵاوبوونه‌وه‌ی زنجیره نوێیه‌كان ونه‌خۆشی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ناوه‌ندی كۆنترۆڵكردن و رێگرتن له‌نه‌خۆشییه‌كان، دووباره وردبینی بۆ سیاسه‌ته‌كانی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی كردووه. دوای وردبینییه‌كان له‌دۆخی ته‌ندروستی وڵاتانی ناوچه‌ی شنگن، به‌ریتانیا، ئێرله‌ندا، به‌ڕازیل وئه‌فریقای باشوور، بڕیارماندا به‌جێبه‌جێكردنی سنوورداركردنی گه‌شتی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و وڵاتانه‌وه دێنه ئه‌مریكا.
به‌وپێیه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌هاووڵاتی ئه‌مریكی نیین وله‌و وڵاتانه‌وه كهلهبڕیارنامهكهدا ئاماژه‌یان پێكراوه، یان له 14 رۆژی رابردوودا له‌و وڵاتانه بوون وبۆ ئه‌مریكا گه‌شت ده‌كه‌ن، رێگه‌یان پێ‌نادرێت بچنه ئه‌مریكا.