هەواڵی کوردستان ئێستا

راكان جبوری: كوردستان بوەتە دەرگایەك بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ خوارووی عێراق

راكان جبوری: كوردستان بوەتە دەرگایەك بۆ  گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ خوارووی عێراق
راكان جبوری: كوردستان بوەتە دەرگایەك بۆ گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر بۆ خوارووی عێراق

2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت ئاشكرایكردوه‌: كه‌ هه‌رێمى كورستان بۆه‌ته‌ ده‌رگایه‌ك بۆ گواستنه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆ پارێزگاكانى دیكه‌ى خوارووى عێراق، وئاماژه‌ى به‌بوونى چه‌كدارانى داعشیش كردوه‌ له‌هێلى ته‌ماسى پێشمه‌رگه‌.

سه‌رچاوه‌كانى هه‌واڵى عێراق بڵاویانكردوه‌ته‌وه‌: له‌وتووێژێكدا، راكان جبورى پارێزگارى كه‌ركوك به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندوه‌: كه‌گواستنه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌لایه‌ن هه‌ندێك له‌وڵاتان، هه‌رێمى كوردستان به‌سه‌رچاوه‌ى خۆریان ده‌زانن بۆ گواستنه‌وه‌یان به‌شێوه‌یه‌كى ئاسان.

ئاشكرایكرد: گواستنه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ بۆ پارێزگاكانى دیكه‌ى خوارووى عێراق جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جبورى راشیگه‌یاندوه‌: به‌شى زۆرى پارێزگاكانى عێراق توشى كێشه‌ى گواستنه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان بۆنه‌ته‌وه‌.

له‌لایه‌كى دیكه‌وه‌ جبورى رایگه‌یاندوه‌: تا ئێستاش هه‌ندێك له‌شانه‌ نووستوه‌كانى داعش له‌چوارده‌ورى كه‌ركوك خۆیان حه‌شارداوه‌، وگوتى: داعش له‌ناوچه‌كانى ته‌ماس له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بوونى هه‌یه‌.