پنتاگون: زێرەڤاننی نیشتیمانی تا نیوەی مانگی سێ لەواشنتۆن دەمێننەوە
دیجیتاڵ مییدای سپێده
به‌رپرسانى پنتاگون رایانگه‌یاندوه: به‌هۆى به‌رده‌وامى هه‌ڕه‌شه‌كان، سه‌ربازانى زێره‌ڤانى نیشتیمانى تا نیوه‌ى مانگى سێ له‌واشنتۆن ده‌مێننه‌وه.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ى پنتاگون ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه: كه‌هیچ زانیاریییه‌ك له‌باره‌ى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌وه نازانن، به‌ڵام زانیارییه‌كان له‌لایه‌ن نووسینگه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى فیدرالی ئێف بى ئایه‌وه ده‌ركراوه.
دواى ئه‌وه‌ى له‌رۆژى 6ى ئه‌م مانگه لایه‌نگرانى دونالد تره‌مپ سه‌رۆكى پێشووى ئه‌مریكاوه هێرشیان كرده سه‌ر ته‌لارى كۆنگرێس، واشنتۆن كه‌وتوه‌ته حاڵه‌تى له‌ناكاودا، وبه‌هه‌زاران سه‌ربازى زێره‌ڤانى نیشتیمانى له‌واشنتۆن بڵاوكراونه‌ته‌وه.
له‌ئێستاش دا ئه‌و مه‌ترسییه هه‌ر ماوه، به‌تایبه‌ت به‌ر له‌ده‌ستپێكردنى دادگاییكردنى دوناڵد تره‌مپ له‌هه‌شتى مانگى داهاتوو.
جۆن ویتلى، وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مریكا به‌وه‌كاله‌ت رایگه‌یاندوه: پێده‌چێت له‌چه‌ند بۆنه‌یه‌كى دیكه دا له‌واشنتۆن مه‌ترسى وهه‌ڕه‌شه‌كان سه‌رهه‌ڵبده‌نه‌وه، له‌ماوه‌ى چه‌ند هه‌فته‌ى داهاتوو دا، بۆیه ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاوگرتووه كه‌ئه‌و هه‌زاران سه‌ربازه‌ى زێره‌ڤانى نیشتیمانى له‌واشنتۆن دا له‌ئاماده‌باشى دا بمێننه‌وه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
له‌رۆژى ده‌ست به‌كاربوونى جۆ بایدن سه‌رۆكى نوێى ئه‌مریكا، له20 ى ئه‌م مانگه، له‌سه‌دان سه‌ربازه‌وه بۆ 25 هه‌زار سه‌ربازى زێره‌ڤانى نیشتیمانى له‌واشنتۆن زیادكران.