هەواڵی کوردستان ئێستا

گرێ سپی.. تەقینەوەیه‌ك ڕوویدا

گرێ سپی.. تەقینەوەیه‌ك ڕوویدا
گرێ سپی.. تەقینەوەیه‌ك ڕوویدا

2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

تەقینەوەی مۆتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی گرێ سپی، کوژران و برینداربوونی چوار هاووڵاتی مەدەنی لێکەوتەوە.

لە ئاکامی تەقینەوەی مۆتۆڕسکیلێکی بۆمبڕێژکراودا لە شارۆچکەی گرێ سپی لە باکووری سووریا، دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و، دوو کەسی دیکەش برینداربوون.

تەقینەوەکە لە ناوەندی شارۆچکەی گرێ سپی روویدا کە لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتیەوە کۆنترۆڵکراوە.

لەو تەقینەوەیەدا دوو هاووڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و، دوو کەسی دیکەش برینداربوون، ئەو کەسەی برینەکەی سەخت بوو گوازرایەوە بۆ تورکیا.

هێزە ئەمنییەکان کە لێکۆڵینەوە دەکەن لە رووداوەکە پێیانوایە تەقینەوەکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی یەپەگە|پەکەکەوە ئەنجامدراوە.

ناوەندی شارۆچکەی گرێ سپی لە باکووری سووریا، لە ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا لە رێگەی ئۆپەراسیۆنی کانی ئاشتییەوە کۆنترۆڵکرا و لە تیرۆریستانى یەپەگە پاککرایەوە.