هەواڵی کوردستان ئێستا

پلەی گەرما لە ئاگری له‌ باكوری كوردستان 24 ژێر سفردایه‌

پلەی گەرما لە ئاگری له‌ باكوری كوردستان 24 ژێر سفردایه‌
پلەی گەرما لە ئاگری له‌ باكوری كوردستان 24 ژێر سفردایه‌

2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لە باكوری كوردستان نزمترین پلەی گەرما لە شاری ئاگری تۆمار كرا كە ٢٤ پلەی ژێر سفر بوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی بەڕێوبەرایەتی كەشناسی پلەی گەرمای باكوری كوردستان بە شێوەیەكی ئاسایی لە نێوان دوو بۆ چوار پلەدا دەبێت و با لە باشوورەوە بە خێراییەكی كەم هەڵدەكات.
شەوانەش نزمترین پلەی گەرما لە ئاگری ٢٤ پلە، لە قەرس ١٩ پلە، لە ئەردەخان ١٧ پلە، لە ئیغدر ١٣ پلە، لە ئەرزەڕۆم ١٠ پلە، لە ئەرزینجان شەش پلە و لە دەرسم چوار پلەی ژێر سفر دەبێت.
رۆژانەش بەرزترین پلەی گەرما لە دەرسم هەشت پلە، لە ئەرزینجان دوو پلە و لە ئەرزەڕۆم سفر پلە دەبێت، بەڵام لە شارەكانی ئاگری ١٢ پلە، ئەردەخان حەوت پلە، قەرس شەش پلە و ئیغدر دوو پلە ژێر سفری سەدی دەبێت.
ئەستووری بەفر لە ناوەندەكانی خلیسكێنەی پالاندۆكەن ١٠٥ سم، ساریكامش ٥٣ سم و كۆناكلی ٢٩ سم بوو.
بەرپرسانی ناوچەكەش داوا لە هاووڵاتییان دەكەن لە بەیانیان و شەواندا بەهۆی بەستنی رێگاكان و مەترسی روودانی هەرەسی بەفر، بەوریایی هاتوچۆ بكەن.