هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق.. ھێرشێکی چەکداری لە دیالە کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە

عێراق.. ھێرشێکی چەکداری لە دیالە کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە
عێراق.. ھێرشێکی چەکداری لە دیالە کوژرانی دوو کەسی لێکەوتەوە

2021-01-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

لە ئاکامی ھێرشێکی چەکداریی لە باشووری رۆژئاوای شاری باقووبە سەنتەری پارێزگای دیالە دوو کەس کوژران.

لەمبارەیەوە ئەفسەرێک لە پۆلیسی دیالە کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی ئه‌نادۆڵى راگەیاندووه‌، کەدوو چەکداری نەناسراوە لە ناوچەی مورادییە باشووری رۆژئاوای شاری باقووبە دەستڕێژی گولـلەیان لە دوو کەس کردووە.

ئاماژەی بەوەیشدا کە لە ئاکامی ھێرشەکەدا، دوو کەسەکە کوژراون و چەکدارە نەناسراوەکانیش بەرەو شوێنێکی نادیار ھەڵاتوون.

ئەفسەرەکە باسی لەوەشکرد کە یەکێک لەو کەسانەی کوژراون، بەرپرسی بانگەشەی ھەڵبژاردنی کاندیدکراوێک بۆ ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران بوو و گوتی:"لایەنە پەیوەندارەکان لێکۆڵینەوەیان بە ئامانجی گەیشتن بە ھۆکاری ئەنجامدانی ھێرشەکە دەستپێکردووە".