لهسهر پرۆژهیهكى شارى سلێمانى، ئهنجومهنى پارێزگا هۆشدارى دهدات
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لهسهر پرۆژهیهكى شارى سلێمانى ئهندامێكى ئهنجومهنى پارێزگا هۆشدارى دهدات و رایدهگهیهنێت: هەڕەشەی هیچ کەس و لایەنێک کاریگەری لەسەر بڕیارەکانمان نابێت و خاتری هیچ کەسێکیش ناگرین لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی.
خدیجە عبدالجبار ئەندامی ئەنجومەنی پاریزگای سلێمانی له پشكی یهكگرتوو، رایگهیاند، هەڕەشەی هیچ کەس و لایەنێک کاریگەری لەسەر بڕیارەکانمان نابێت و خاتری هیچ کەسێکیش ناگرین لەسەر حسابی بەرژەوەندی گشتی و یاسایی و پیشەیی کاری خۆمان ئەنجام دەدەین.
ئاماژهى بهوهشكردووه، سەبارەت بەپرۆژەی(دروستکردنی گەنجینەی ئاسایی و ساردکەرەوەی سەوزەومیوەی هوانە) ئەم روونکردنەوەیە بۆ ڕای گشتی دەخەینە روو:
پرۆژەکە بەڕاد و گەنجینەی ئاساییە و عەلوە نیە !
١/ ئەم پرۆژەیە لەنزیک عەلوەی کۆنی سلێمانی لەھوانە دروستدەکرێت، بریتیە لە کۆمەڵگەی گەنجینەی ئاسایی و ساردکەرەوە، مۆڵەتەکەی تەنھا بۆ ئەو مەبەستەیە کەلەناوەکەیدا دیارە و بۆ عەلوە نییە.
٢/ ھەندێک بەڕێز وەک عەلوەو قاتعی عەلوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە کردووە، دیارە دورو نزیک ئەم زەویەو مۆڵەتەکەشی بۆ عەلوە نییە چونکە تەنھا ماوەیەکی کورت لە عەلوە کۆنەکەوە دورە! ناکرێت ھەمان جۆر دوو چالاکی وەبەرھێنان بەو جۆرە لەنزیک یەکەوە بن ، عەلوە نەخشەی سێکتەری و جەدوای ئابوری تایبەت بەخۆی هەیە.
٣/ داوا لەھەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کە کڕین و فرۆشتنیان بەنیازی عەلوە بەم جێگەوەیە کردووە بەمامەڵەکانیاندا بچنەوە ، چونکە بەپێی بەدواداچونەکانی ئێمە لەگەڵ کشتوکاڵ و وەبەھێنان و شارەوانی، جگە لە دروستکردنی گەنجینە (مخزن) و بەڕاد ئەم پرۆژەیە بۆ ھیچ چالاکیەکی دیکە ڕێگەی پێنادرێت، لەھەر حاڵەتێکی لادان لەمۆڵەتەکەش بێگومان لیژنەی پلان لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ھەموو ڕێگەیەکی یاسایی و ئسوڵی دەگرینە بەر.