زەریف: چاوەڕێ دەكەین ئەمریكا یەكەم هەنگاو بنێت
دیجیتاڵ میدیای سپێده
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ی ئێران، رایگه‌یاند: ئه‌و لایه‌نه‌ی كهرێككهوتنی ئه‌تۆمی پێشێلكرد ئه‌مریكا بوو وئه‌گه‌ر ئیداره‌ی واشنتۆن هه‌ڵه‌كه‌ی راستكرده‌وه ئه‌وه تاران ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ به‌ڵێنه‌كانی له‌رێككه‌وتنه‌كه.
له‌رێگه‌ی پهیامێكهوه له‌هه‌ژماری خۆی له‌تویته‌ر، محمد جواد زه‌ریف وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئێران، وه‌ڵامی روونكردنه‌وه‌ی به‌رپرسێك له‌سه‌رۆكایه‌تی فه‌ڕه‌نسای دایه‌وه، به‌وه‌ی كهگوتوبووی: ده‌یانه‌وێت نیاز پاكی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ببینن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات: ئه‌مریكا، رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی وبڕیاری ژماره 2231ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كه‌پاڵپشتی له‌رێككه‌وتنه‌كه ده‌كات پێشێلكردووه وجه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه‌ئه‌وه‌ی پێویسته نیازپاكی نیشانبدات ئه‌مریكایه.
زه‌ریف گوتیشی: ئه‌وه‌ی به‌بێ هۆكار پێشێلی رێككه‌وتنه‌كه‌ی كرد ئه‌مریكا بوو، ده‌بێت ئه‌و هه‌ڵه‌یه راستبكاته‌وه، له‌دوای ئه‌ویش ئێران وه‌ڵام ده‌داته‌وه.
ئێران، له 5ی كانوونی دووه‌می 2020دا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی ئه‌مریكا كه له‌رێككه‌وتنه‌كه كشابووهوه، سه‌رجه‌م ئه‌و پابه‌ندبوونانه‌ی كهلهرێككهوتنهكهدا دیاریكرابوون، هه‌ڵپه‌سارد.