هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست دەکات بە لێكۆڵینەوەکانی لەبارەی هێرشەكانی رۆژانی رابردوو

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست دەکات بە لێكۆڵینەوەکانی لەبارەی هێرشەكانی رۆژانی رابردوو
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست دەکات بە لێكۆڵینەوەکانی لەبارەی هێرشەكانی رۆژانی رابردوو

2021-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەست دەكات بە لێكۆڵینەوەكانی لەبارەی ئەو هێرشانەی کە لە چەند رۆژی رابردوودا لە شاری بەغدا و سنووری پارێزگای سەڵاحەددین روویاندا و بەهۆیانەوە ٤٤ كەس كوژران کە ژمارەكەیان چەكداری حەشدی شەعبی بوون.

لەمبارەیەوە سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، محەمەد رەزا رایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەكەیان بۆ هەڵوەستەكردن لەسەر هۆكاری هێرشەكانی ئەم دواییە و تاوتوێكردنی لێكۆڵینەوەكانی هێزە ئەمنییەكان لەبارەی هێرشە تیرۆریستییەكانی چەند رۆژی رابردوو لەگەڵ ژمارەیەك فەرماندەی سەربازیی و ئەمنی كۆدەبێتەوە و گوتی:

"سبەی پێنجەشممە لیژنەكەمان بۆ هەڵسەنگاندنی رەوشی ئەمنی لەگەڵ سەركۆمار، بەرهەم ساڵح و رۆژی شەممەی داهاتوویش لەگەڵ سەرۆكوەزیران، مستەفا كازمی كۆدەبێتەوە".

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو، دوو تەقینەوەی خۆكوژی لە گۆڕەپانی تەیەران ناوەڕاستی بەغدا روویاندابوو و لە ئاكامدا، ٣٢ كەس كوژران و ١١٠ی دیكەیش برینداربوون.

دواتر ریكخراوی تیرۆریستیی داعش بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان راگەیاند.

هەروەها رۆژی شەممەی رابردوو، رێكخراوی تیرۆریستیی داعش لە رۆژھەڵاتی پارێزگای سەڵاحەددین ھێرشی كردبووە سەر لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی.

لە ئاكامی ھێرشەكەدا، فەرماندەی فەوجی سێ سەربە لیوای ٢٢ی حەشدی شەعبی، ئەبو عەلیا حەسناوی و ١١ چەكداری حەشدی شەعبی كوژران.