هەواڵی کوردستان ئێستا

بە دوو ڕێگا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین دەكرێت

بە دوو ڕێگا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین دەكرێت
بە دوو ڕێگا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین دەكرێت

2021-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

خەڵك- وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئێمە لەگەڵ كۆمپانیاكان دانیشتووین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڤاكسینی كۆڤید ١٩ بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، ئەمە جگە لەوەی عیراق دەیكڕێت پشكی هەرێم لەڤاكسینەكە پارێزراوە. د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكومەتی هەرێم لەلێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێمە لەگەڵ كۆمپانیاكان دانیشتووین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ ڤاكسینی كۆڤید ١٩ بۆ هەرێمی كوردستان دابین بكەین، ئەمە جگە لەوەی عیراق دەیكڕێت پشكی هەرێم لەڤاكسینەكە پارێزراوە، بەپێی گرێبەستەكانی كردوویانە لەگەڵ هاتنی قۆناغی یەكەم، كاروانی یەكەم وەك پشكی هەرێم ڕەوانە بكرێت. دەشڵت: “ئەو چین و توێژانەی دیاری دەكرێن سەرەتا ڤاكسینەكە بەكاربێنن و ئەو بنكە تەندروستی و شارانەی تێیدا بەكاردێت لەلایەن لیژنەیەكی باڵاوە دەستنیشان دەكرێت”. […]

The post بە دوو ڕێگا ڤاكسینی كۆرۆنا بۆ هاووڵاتیانی هەرێم دابین دەكرێت appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.