هەواڵی کوردستان ئێستا

تاران داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات

تاران داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات
تاران داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات

2021-01-27 00:00:00 - سەرچاوە: تۆڕی میدیایی خەڵک

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایدەگەیەنێت، پێویستە سزاكانی ئەمریكا لەسەر وڵاتەكەی هەڵبگیرێت. محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی وڵاتەكەی ڕاگەیاند، ئەوەی بۆ تاران گرنگە ئیدارەی نوێی ئەمریكا ئەو سزایانە هەڵوەشێنێتەوە، كە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشووی ئەو وڵاتە بەسەر ئێرانیدا سەپاندوویەتی. سەبارەت بە دامەزراندنی ڕۆبێرت مولی بە نێردەی ئیدارەی نوێی ئەمریكا بۆ كاروباری ئێران، زەریف ڕایگەیاند بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، كەسەكان گرنگ نین، بەڵام ئەوەی گرنگە هەڵوەشاندنەوەی هەموو ئەو سزایانەیە كە بەسەر تاراندا سەپێنراون. وەزیری دەرەوەی ئێران دووپاتیشی كردەوە، ئەگەر ئەمریكا سزاكان هەڵگرێت لەسەر وڵاتەكەی، ئەوا تاران بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و تەواوەتی پابەندی ڕێككەوتننامەی ئەتۆمی دەبێت. خەڵك – بەشی […]

The post تاران داوای هەڵگرتنی سزاكان دەكات appeared first on تۆڕی میدیایی خەڵک.