هەواڵی کوردستان ئێستا

مەسعود بارزانی: داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا

مەسعود بارزانی: داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا
مەسعود بارزانی: داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا

2021-01-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان رایگەیاند، شەڕی داعش شەڕێكی ئاسان نییە، چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنە و لایەنێكیش بە تەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت، لەکاتێکیشدا سوپاسی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان دەکەن، بەڵام هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ "ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا".

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "ماوەیەكە لە هەندێ ناوەندی ئیعلامی و سیاسی باسی شەڕی داعش دەكرێت. لێرەدا ڕاستییەك هەیە ناكرێ چاوپۆشی لێ بكرێت، داعش دیاردەیەكە كە دوژمنی سەرجەم مرۆڤایەتییە و، شەڕكردن لەگەڵ داعش شەڕێكی ئاسان نییە چونكە بەرەیەكی بەرفراوان و هەمەلایەنە و، لایەنێكیش بە تەنیا ناتوانێ داعش تێكبشكێنێت. ڕیشەكێشكردنی داعش هەماهەنگی و كاری هاوبەشی هەمو لایەك و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پێویستە".

ئاماژەی بەوەشکردوە، لە شەڕی داعشدا سوپاسی هاوپەیمانان و ئەمەریكایان كرد كە یارمەتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان داوە، سوپاسی هەمو ئەو لایەنانەشیان كردوە كە بە جۆرێك بەشداربون لە شەڕی داعش و یارمەتیی پێشمەرگەیان داوە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا پێویستە هەمو لایەك ئەوە بزانن كە ئەوەی لەسەر "ئەرزی واقعدا بە خوێن و قوربانیدانی خۆی، كوردستانی لە هەڕەشەی داعش پاراست، هێزی پێشمەرگەی كوردستان بو".

سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لەکۆتایی پەیامەکەیدا باسی لەوەکردوە، "هیچ كەس و لایەنێك ناتوانێ ئەو حەقیقەتە بشارێتەوە كە ئەفسانەی داعش لەسەر دەستی ڕۆڵە قارەمانەكانی گەلی كوردستان تێكشكا".