هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایكڵ بینس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەشت

سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایكڵ بینس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەشت
سەرۆك كۆمار پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایكڵ بینس جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەشت

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی

 

 

 

به‌غدا-اه‌ع

 

 بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە مایك پێنس، جێگری سەرۆكی ئەمریكاوە پێگەیشت.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی كۆمار، لەو پەیوەندیە تەلەفۆنییەدا باس لە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەكە كراوە و تاووتوێی پەرەپێدانی پەیوەندیە دوقۆڵیەكانی نێوان هەردو وڵات كرا لە پێناو پێشكەشكردنی هاوكاری هاوبەش.

بەپێی راگەیەندراوەكە،"لەو پەیوەندیە تەلەفۆنیەدا، مایك پێنس پشتیوانی ئەمریكای بۆ سەقامگیری عێراق بۆ سەرۆك بەرهەم دوپاتكردۆتەوە و داوایكردوە كە داخوازی عێراقییەكانی بۆ چاكسازی و ئاشتی لەبەرچاوبگیرێت و رێگری لە كاری توندوتیژی بكرێت و رێز لە ئیرادە و بژاردەی عێراقیەكان بگیرێت دور لە دەستوەردانی دەرەكی.

لای خۆشیەوە، سەرۆك بەرهەم دوپاتیكردۆتەوە كە چارەسەرەكانی دۆخی ئێستا وەڵامێك دەبن بۆ داخوازیەكانی گەل دور لە دەستوەردانی دەرەكی و چارەسەرەكان بەڕێگەی ئاشتیانە دەبن و بە رەچاوكردنی ئاسایشی وڵات و رێگری لە خوێنڕشتنی هاوڵاتیان و چەسپاندنی یاسا.

سەرۆك كۆمار بە مافی عێراقییەكانی زانیوە خۆپیشاندانی ئاشتیانە ئەنجام بدەن و وتویەتی،"عێراق روبەروی هەر دەستوەردانێكی دەرەكی دەبێتەوە لە ناوخۆی وڵاتەكەیدا، هەروەها دژایەتی خۆی بۆ بەكارهێنانی توندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران و نەڕژانی خوێنی عێراقیەكان دوپاتكردۆتەوە"

سەرۆك بەرهەم راشیگەیاندوە،"ئەم خۆپیشاندانانە دەربڕی داخوازییەكانی خەڵكن بۆ ماف و داوا دیموكراتییەكانیان و پاڵپشتی خۆشی بۆ جێبەجێكردنی خواستی خۆپیشاندەران دەربڕیوە،  داواشی لە هێزە ئەمنی و چەكدارەكان كردوە كە پارێزگاری لە گیانی هاوڵاتیان و موڵك و ماڵی گشتی و تایبەتی هاوڵاتیان و دامودەزگا گشتیەكان بكەن."