شارەوانیی سلێمانی ژماره‌یه‌ك دووكان و سووپه‌رماركێت سزا ده‌دات
وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه به‌وه ده‌دات، سه‌رۆكایه‌تیی شارەوانیی سلێمانی ژماره‌یه‌ك دووكان و سووپه‌رماركێت سزا ده‌دات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 10/12/2019، وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "تیمەكانی بەشی زێدەڕۆییی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ھەڵمەتێكدا ژمارەیەك دووكان و سۆپەرماركێتی سزادا، بەهۆی ئەوەی بەشێوەیەكی نایاسایی شمەك و كاڵاكانیان هێنابووە سەر شۆستە و شەقامەكان، ئەمەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاووڵاتییان دروست كردبوو".
باس له‌وه‌ش كراوه، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەڵمەتەكە لە هەولێریش دەستی پێ كرد و تێیدا ژمارەیەكی زۆر ئەو شوێنانە سزا دران، هه‌روه‌ها كەپر و تابلۆ نایاسییەكانیان لابران، ئێستاش ئەو هەڵمەتە بەردەوامی هەیە.