هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌مانگه‌ ئیتیحادییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌مانگه‌ ئیتیحادییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت
له‌باره‌ى موچه‌ى فه‌مانگه‌ ئیتیحادییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، روونكردنه‌وه‌ ده‌درێت

2021-02-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەبارەت بە دواکەوتنی موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى، فەرمانگە ئیتیحادییەکان له‌ هه‌رێمى كوردستان، چوار په‌رله‌مانتارى عێراق روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌و رایده‌گه‌یه‌نن: بریکاری وەزیری دارایی وەڵامی داوەتەوە کە بە زویی بۆ هەرێمی دەنێرن.

له‌ روونكردنه‌وه‌ى هه‌ر چوار په‌رله‌مانتارى عێراق،"جەمال کۆچەر، ئەحمەد حاجی رەشید، شێروان میرزا، هۆشیار عەبدوڵا"، هاتووه‌، سەبارەت بە دواکەوتنی تەمویلی فەرمانگە ئیتیحادییەکان کە لە دوای قانونی پڕکردنەوەی کورتهینانی داراییەوە چەند مانگێکە دواکەوتوە، ئەمڕۆ پەیوەندیمان بە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە کردو داوامان لێکرد کە ئەو پارەیە بە زویی بنێرن، پێی راگەیاندین نوسراومان بۆ وەزارەتیی دارایی کردوە کە بە زوترین کات سەرفبکرێ و بریکاری وەزیری دارایش وەڵامی داوەتەوە کە بە زویی بۆ هەرێمی دەنێرن.

ئاماژه‌یان به‌وه‌شكردووه‌، داوای ئێمە ئەوەیە حکومەتی هەرێم، تەحەمولی ئەو هەڵوێستەی بکات کە خۆی ئەو فەرمانگانەی لە روی دابەشکردنی موچەوە بەستۆتەوە بە خۆیەوەو بە دڕێژایی ساڵانی رابردو رێگربوە لەوەی موچەکانیان بگوازینەوە سەر حکومەتی فیدراڵیی. لێرەوە پێویستە موچەکانیان بە تەواوی سەرف بکا یاخود لەسەر خۆی بیکاتە ئیلتزام، هەمان شت بۆ تێکرای فەرمانبەرانی هەرێم داوای ئێمەیە و مافێکی ئاسایی و یاسایی خۆیانە نەک منەت و بەخشندەیی حکومەتی هەرێم.

ئه‌و چوار په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شڵێن، ئێمە لێرە لە بەغدا بەدوای ئەو دۆسێیەدا چوین و لە قانونی موازەنەشدا برگەیەکمان بۆ گواستنەوەی یەکجاری ئەو مەلەفە بۆ سەر حکومەتی بەغدا جێگیرکردوە و هیوادارین حکومەتی هەرێم لەبری رێگری هاوکارمان بێت بۆ ئەوەی ئەو ئیلتزامە بکەوێتە سەر شانیی حکومەتی فیدراڵی و هاوشیوەی گومرگ و پاسەوانی سنور راستەوخۆ موچە وەربگرن.