عێراق.. لە سەرجەمی 600 هەزار كاسبكاری بیانی تەنیا 13 هەزار بە یاسایی ئیش دەكەن
ديجيتاڵ میدیای سپێده
لیژنه‌ی كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وكوچ وكۆچبه‌ران له‌په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یاند: هه‌وڵه‌كانمان ده‌ستپێكردوه بۆ سنورداركردنی كاسبكارانی نایاسایی كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقه‌وه هاتوون.
حوسه‌ین عه‌ره‌ب جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه راگه‌یاند: لیژنه‌كه به‌هاوكاری وه‌زاره‌تی كار و وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌دواداچۆن بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ی كاسبكارانی بیانی بۆ نێو عیراق ده‌كه‌ن، وئاماژه‌ى به‌وه‌كردوه: بۆمان ده‌ركه‌وتوه كه‌زۆربه‌ی ئه‌و كرێكارانه له‌ده‌روازه سنوریه‌كانی هه‌رێمى كوردستانه‌وه دێنه ناو عیراق، وده‌شڵێت: له‌سه‌ره‌تا به‌ناوی گه‌شتیار وسه‌ردان دێنه ناو هه‌رێم ودواتر ده‌ست به‌ئیشكردن ده‌كه‌ن وكێبركێ له‌گه‌ڵ كاسبكارانی هه‌رێم وعێراق ده‌كه‌ن وده‌رفه‌تی كاركردن كه‌م ده‌كه‌ن وبه‌شێوازی یاسایی ده‌ست به‌كاره‌كانیان ناكه‌ن.
راشیگه‌یاند: ئێمه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌داین ئه‌م دیارده‌یه سنوردار بكه‌ین. له لایه‌كی دیكه‌وه عادل روكابى وه‌زیری كار وكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی راگه‌یاند: 600 هزار كاسبكاری نایاسایی له‌ده‌روه‌ی عێراق هاتوونه‌ته نێو وڵات‌دا وكاسبكارى بۆ خۆیان ده‌كه‌ن و له‌و ژماره‌یه ته‌نیا 13 هه‌زار كه‌س به‌یاسایی هاتونه‌ته نێو خاكى عێراقه‌وه.