عێراق.. چاکبوونەوەی ٨٤٨ کەسی دیکە لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
دیجیتاڵ میدیاى سپێده
لە عێراق لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٧١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون و شەش کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماری ٢٤ی کاتژمێری رابردووی سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە.
بەپێی راگەیەنراوەکە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ٧١٣ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و شەش کەسیش بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
ئاماژە بەوەیشدراوە کە لە میانی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٨٤٨ کەس لە ڤایرۆسەکە چاکبوونەتەوە.
لە راگەیەنراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی و ژینگەی عێراق ئەوەیش خراوەتەڕوو کە کۆی گشتیی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە عێراق، گەیشتووەتە ٦٣٠ ھەزار و ٢٦٣ کەس و لەو ژمارەیەش ١٣ ھەزار و ١٢٦ کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦٠١ ھەزار و ٤١ کەسیش چاکبوونەتەوە.