هەواڵی کوردستان ئێستا

بۆ راگرتنی تۆپبارانه‌كان، خه‌ڵكى باڵه‌كایه‌تی و بناری قه‌ندیل هانا بۆ په‌رمان ده‌هێنن

بۆ راگرتنی تۆپبارانه‌كان، خه‌ڵكى باڵه‌كایه‌تی و بناری قه‌ندیل هانا بۆ په‌رمان ده‌هێنن
بۆ راگرتنی تۆپبارانه‌كان، خه‌ڵكى باڵه‌كایه‌تی و بناری قه‌ندیل هانا بۆ په‌رمان ده‌هێنن

2021-02-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

به‌شێك له‌پیاو ماقوڵان و ڕیش سپیانی ده‌ڤه‌ری باڵه‌كایه‌تی و بناری قه‌ندیل به‌نوێنه‌رانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ هاتنه‌ په‌رله‌مانی كوردستان داوا له‌ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن ڕۆڵی خۆیانن ببینن له‌ڕاگرتنی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوریه‌كان له‌لایه‌ن توركیاو ئێرانه‌وه‌.

به‌هۆی تۆپبارانی ناوچه‌ سنوریه‌كان 36 هاوڵاتی شه‌هید بوون و زیاتر له‌250 گوندیش له‌و ناوچانه‌ چوڵكراوه‌ زه‌وی مه‌ڕو ماڵات و باخاتێكی زۆر زیانی به‌ركه‌وتووه‌.

ئه‌وان ده‌ڵێن داوا له‌حكومه‌تی هه‌رێم و عێراق ده‌كه‌ین به‌ڕێگه‌ی دیبلۆماسی هه‌وڵی پاراستنی ئه‌وسنورانه‌ بده‌ن وه‌ توركیاو ئێران ڕازی بكه‌ن كه‌ ئه‌و ناوچانه‌ چیتر تۆپباران نه‌كرێت تائه‌وانیش زه‌ره‌رمه‌ند نه‌بن