هەواڵی کوردستان ئێستا

زانیاریی ورد لەبارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان

زانیاریی ورد لەبارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان
زانیاریی ورد لەبارەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


پاش بەدواداچوونی (باسنیوز) بۆ بابەتی مووچە پاشەکەوتکراوەکانی فەرمانبەران، چەند زانیارییەک لەلایەن گەنجینەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وردەکاری بۆ مووچە پاشەکەوتکراوەکان دەخرێتەڕوو.


بە پێی زانیارییەكان، حکوومەت تاوەکو ئێستە پێنج مووچەی تەواوی فەرمانبەرانی پاشەکەوت کردووە، جگە لە وەزارەتی پەروەردە کە چوار مووچە و نیوە. هەروەها تێکڕای ئەو مووچەیەی پاشەکەوت بووە 34 مانگە، ئەویش بە ڕێژەی جیاجیا.


لە حاڵێکدا ئەگەر حکوومەت ئەو سێ مووچەش بکاتە پاشەکەوت، ئەوکاتە دەبێتە 8 مووچەی تەواو.


هەروەها مووچەی ساڵێکی خانەنشینان ئەگەرچی پاشەکەوت نەکراوە، بەڵام بە پێی لیستی مووچە بێت، ئەوە مووچەی خانەنشینان 12 مانگ لە پاشە.


بەهجەت عەلی پەرلەمانتاری لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند حکوومەت و پەرلەمان لە هەوڵدان بۆ ئەوەی کێشەی مووچە پاشەکەوتکراوەکان چارەسەر بکرێ، گوتیشی بە هۆی بڕینی مووچە و بودجەی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بەرپرسیارییەتی پاشەکەوتی مووچە دەکەوێتە سەر حکوومەتی عێراق.