هەواڵی کوردستان ئێستا

د. جه‌مال كوچه‌ر: له‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى 2021 ده‌درێت

د. جه‌مال كوچه‌ر: له‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى 2021 ده‌درێت
د. جه‌مال كوچه‌ر: له‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو ده‌نگ له‌سه‌ر پرۆژه‌ یاسایى 2021 ده‌درێت

2021-02-09 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

لیژنه‌ى دارایى له‌په‌رله‌مانى عێراق ئاشكرایكرد: كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ یان هه‌فته‌ى داهاتوو پرۆژه‌ یاسایى بوجه‌ى 2021 بۆ په‌رله‌مان ده‌نێردرێته‌وه‌ وده‌نگى له‌سه‌ر ده‌درێت.

د. جه‌مال كوچه‌ر سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو وئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند: لیژنه‌كه‌یان چه‌ند هه‌مواركردنێك وپێداچوونه‌وه‌یه‌كى كه‌مى بۆ پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ى گشتى كردوه‌، وگوتى: بریار دان وپه‌سه‌ندكردنیشى له‌سه‌ر پشكى هه‌رێمى كوردستان راوه‌ستاوه‌.

د. جه‌مال كوچه‌ر گوتیشى: پرۆژه‌ یاسایى بودجه‌ ودواى ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ له‌رۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ى رابردوو بۆ حكومه‌ت ره‌وانه‌كراوه‌ له‌پێناو پێداچونه‌وه‌، وئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد: حكومه‌تیش پێویستى به‌دوو رۆژه‌ یان زیاتر بۆ ئه‌وه‌ى پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و هه‌مواركردنانه‌ بكات ودواتر بۆ په‌رله‌مان ره‌وانه‌ بكات تاوه‌كۆ ده‌نگى له‌سه‌ر بدرێت، كه‌پێده‌چێت ئه‌م پرسه‌ له‌كۆتایى ئه‌م هه‌فته‌ یان سه‌ره‌تایى هه‌فته‌ى داهاتوو ئه‌نجامبدرێت.

تا ئێستاش حكومه‌تى هه‌رێم شاند له‌دواى شاند بۆ به‌غدا ره‌وانه‌ ده‌كات به‌ڵام هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر پشكى هه‌رێم نه‌كراوه‌.