هەواڵی کوردستان ئێستا

بەفر ڕێگەی ڕانیە و سۆرانی داخست

بەفر ڕێگەی ڕانیە و سۆرانی داخست
بەفر ڕێگەی ڕانیە و سۆرانی داخست

2019-12-10 00:00:00 - سەرچاوە: باسنیوز


بەڕێوەبەری شارەدێی سەرکەپکان ڕایگەیاند كە بە ھۆی بەفر بارینەوە، ڕێگای نێوان شارەدێی سەرکەپکانی ڕانیە و وەرتێی دەڤەری سۆران داخراوە.


ئازاد وسو بەڕێوەبەری شارەدێی سەرکەپکان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند بە ھۆی ئەو شەپۆڵە بەفر و بارانەی ناوچە جیاجیاکانی ھەرێمی کودستانی گرتووەتەوە، ڕێگەی نێوان شارەدێی سەرکەپکان و وەرتێ کە بە زینوی وەرتێ ناسراوە، بەفرێکی زۆری لەسەر باریوە و بە ھۆیەوە ڕێگاکە کە دەڤەری سۆران و ئیدارەی ڕاپەڕین بە یەکەوە دەبەستێتەوە گیراوە و بەو ھۆیەوە ڕەوشی ھاتوچۆ وەستاوە.


بەڕێوەبەری شارەدێی سەرکەپکان گوتیشی بەرنامەیان ھەیە سبەی چوارشەممە بە ھاوکاری شارەوانی و کۆمپانیاکانی پاککردنەوە و شارەدێی وەرتێ، ڕێگاکە پاک بکەنەوە، داواشی لە شوفێران کرد تا پاککردنەوەی ڕێگاکە ھاتوچۆ بەو سنوورەدا نەکەن .