هەواڵی کوردستان ئێستا

عەممار حەکیم:ھەڵبژاردنی داھاتوو چارەنووسسازە

عەممار حەکیم:ھەڵبژاردنی داھاتوو چارەنووسسازە
عەممار حەکیم:ھەڵبژاردنی داھاتوو چارەنووسسازە

2021-02-10 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیاى سپێده‌

سەرکردەی ھاوپەیمانی عێراقیون، عەممار حەکیم پشتیوانی خۆی بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دووپاتکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئەو چاودێرییە سنوورداربێت و کاریگەی نەکاتە سەر سەروەری عێراق.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرکردەی ھاوپەیمانی عێراقیون بڵاویکردەوە، عەممار حەکیم پێشوازیی لە نێردەی تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ عێراق، جینین ھێنیس پلاسخارت کردووه‌.

بە گوێرەی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌، کە کۆپییەکی گەیشتووەتە ئاژانسی ئانادۆڵو، ھەردوولا لەبارەی ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەڕووی عێراق بوونەتەوە، ھەروەھا ھەڵبژاردنی داھاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران و رۆڵی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پشتیوانی لە عێراق ئاڵوگۆڕی بۆچوونەکانیان، کردووە.

عەممار حەکیم رایگەیاندووە "ھەڵبژاردنی داھاتوو چارەنووسسازە لە مێژووی عێراقدا" و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ کە ھەڵبژاردنی داھاتوو ئامانج نییە بەڵکو ئامرازێکە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیریی.

حەکیم لەوبارەیەوە باسی لە رۆڵ و بەرپرسیارییەتی ھێزە سیاسییەکان بۆ یەکلاییکردنەوەی ئەو یاسایانەی کە پەیوەستن بە ھەڵبژاردنەکانەوە وەک ھەموارکردنەوەی یاسای دادگای فیدراڵیی و رێککەوتن لەسەر دانانی میکانیزمێک بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی نوێنەران وەک ئامادەکاریی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەختە، كردووه‌.

سەرکردەی ھاوپەیمانی عێراقیون پشتیوانی خۆی بۆ چاودێریی نێودەوڵەتی بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووی عێراق دووپاتکردەوە و جەختی لەوەکردەوە کە پێویستە ئەو چاودێرییە سنوورداربێت و کاریگەی نەکاتە سەر سەروەری عێراق.

بڕیارە هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ١٠ی تشرینی یەکەمی داهاتوو بەڕێوەبچێت.