ئه‌ندامێكی ئه‌و خێزانه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌ی له ئێران سووتێنران گیانی له‌ده‌ست دا
دوای ئه‌وه‌ی خێزانێكی شاری هه‌ڵه‌بجه، له وڵاتی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رمانخوارد كران و سووتێنران، ئه‌مڕۆ سیشمه‌ممه(10|12|2019)، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه، ئه‌ندامێكی ئه‌و خیزانه گیانی له‌ده‌ست دا.
لە چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو، پیاوێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی، به‌ناوی (هێمن باقی) له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی به‌ناوی (چیا ناسر) و دایكی خێزانه‌كه‌ی، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ چیای هاوسه‌ری ڕوویان له كۆماری ئیسلامی ئێران كرد، به‌ڵام له‌وێ له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه(هێمن و چیا) ده‌رمانخواردكران و سووتێنران، چەند چه‌قۆیەکیش له خه‌سووی هێمن درا ، ئه‌مڕۆ سیشه‌ممه، به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه(چیا ناسر) خێزانی ئه‌و پیاوه‌ی هه‌ڵه‌بجه، له‌نه‌خۆشخانه‌یەکی ئێران گیانی له‌ده‌ست دا.
موحسین باقی، برای هێمن باقی، له‌باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی براژنه‌كه‌یه‌وه به (باس‌نیوز)ی ڕاگه‌یاند: "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، (چیا) به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه له نه‌خۆشخانه گیانی له‌ده‌ستداوه، به‌ڵام ته‌ندرووستی هێمنی برام و خه‌سوه‌كه‌ی باشه".
گوتیشی: "داوا له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، کونسوڵ و هه‌موو ئه‌و دۆست و كه‌سانه ده‌كه‌ین، كه له ئێرانن زیاتر هه‌وڵبده‌ن و هاوكاریمان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ته‌رمه‌كه‌ی له زووترین كاتدا بگه‌ڕینینه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان".