بۆیه‌كه‌مجار كه‌شتییه‌كی ئاسمانیی عه‌ره‌بی گه‌یشته مه‌ریخ
دوای گه‌شتێكی حه‌وت مانگی بۆ بۆشایی ئاسمان و به بڕینی 494 ملیون كیلۆمه‌تر كه‌شتیی ئاسمانیی هیوا كه ئیمارات خاوه‌ندارێتی ده‌كات گه‌یشته مه‌ریخ و به‌مه‌ش ئیمارات ده‌بێته یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بی كه ئه‌م ده‌ستكه‌وته به‌ده‌ستده‌هێنێت و پێنجهمینیشه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
به پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فه‌رمی ئیمارات، دوای حه‌وت مانگ له بۆشایی ئاسماندا كه‌شتیی ئاسمانیی هیوا كه ئیمارات خاوه‌ندارێتی ده‌كات گه‌یشته هه‌ساره‌ی مه‌ریخ ، به‌وه‌ش ئیمارات یه‌كه‌م وڵاتی عه‌ره‌بیه و پێنجه‌م وڵاته له سه‌ر ئاستی جیهان كه سه‌ردانی مه‌ریخ ده‌كات و ده‌ستده‌كات به ناردنی داتا له‌سه‌ر كه‌ش وهه‌واو دۆخی ئاسمان وبۆشایی له مه‌ریخدا.
كه‌شتیی ئاسمانیی مه‌ریخ به‌شێكه له‌هه‌وڵه‌كانی ئیمارات بۆ په‌ره‌پێدانی توانا زانستی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ئاژانسی بۆشاییی ئیمارات پلانێكی هه‌یه بۆ دروستكردنی وێستگه‌یه‌كی جێگیر له‌سه‌ر مه‌ریخ تا ساڵی 2117.
هاوكات ئاژانسی ناسا پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئیمارات كرد به بۆنه‌ی كه‌شتیی ئاسمانیی هیوا كه بۆ یه‌كه‌مجار ئیمارات له ساڵی 2014 دا به‌رنامه و پلانی بۆ گه‌یشتن به بۆشایی ئاسمان ده‌ستپێكرد.